نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ چوار هەزار دۆلاری تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد.
نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی ئۆنسەیەک لە بازاڕە جیهانییەکان ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و چوار هەزار و 33 دۆلاری تێپەڕاند.
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی یەدەگی فیدراڵی 'بانکی ناوەندی ئەمریکا' کە رێژەی سودی بانکی لە 4.50ـوە بۆ 4.25 کەمکردەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی زخی زێر بە رێژەی ٪52 بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ساڵی 2024دا بەڕیژەی ٪27 رووی لە بەرزبوونەوەکرد.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستان نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرانبەر بە چوار هەزار و 33 دۆلارە، هەروەها زێڕی عەیارە 21 بە 819 هەزار دینارە.
هەر لەبازاڕەکانی هەرێم، نرخی زێڕی عەیارە 18 بە 702 هەزار دینارە و عەیارە 24ـیش بە 935 هەزار دینارە.
جێگەی ئاماژەیە، رۆژی 17ـی 9ـی2025، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سودی بانکی بەرێژەی 0.25 کەمکردەوە، ئەو بڕیارە نرخی دراوە سەرەکییەکانی بەرزکردەووە و نرخی زێڕیشی لە بازاڕەکانی جیهان ناجێگیر کرد.



