سەرۆک وەزیرای نوێی فەرەنسا دەستی لەکار کێشایەوە
سام
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سێباستیان لۆکۆرنۆ
دوای چەند سەعاتێک لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی فەرەنسا، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند: سێباستیان لۆکۆرنۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا، دوای چەند سەعاتێک لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەستی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی دەربڕیوە.
نوێدەکرێتەوە...



