دادگایەكی ئەمریكا دەڵێت، ترەمپ بە هیچ شێوەیەك بۆی نییە رەگەزنامە نەداتە ئەو منداڵانەی لە ئەمریكا لە دایك دەبن و دایك و باوكیان بە نایاسایی كۆچیان كردووە.

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریكا لە دانیشتنێكی تایبەتدا بڕیاریدا بە راگرتنی بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ پێنەدانی رەگەزنامەی ئەمریكی بەو منداڵانەی دایك و باوكیان بە نایاسایی یاخود بەشێوەی كاتی كۆچیان بۆ ئەمریكا كردووە.

دەشڵێت، ئەو منداڵانە بەپێی دەستوری ئەمریكا رەگەزنامەیان پێدەدرێت و بڕیارێكیش لە دادگاوە بۆ سەرجەم ویلایەتەكان دەردەكرێت بۆئەوەی جێبەجێ بكرێت.