لە هێرشێكدا بۆ سەر پەرستگایەكی جولەكەكان لە بەریتانیا دوو كەس كوژران
کەژان
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە هێرشێكدا بۆ سەر پەرستگایەكی جولەكەكان لە بەریتانیا، دوو كەس كوژران و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دەرەوەی پەرستگایەكی جولەكەكان لە شاری مانچستەر لە باكووری رۆژئاوای ئینگلتەرا لە ئەنجامی رووداوێكی شێلان و پەلامارداندا بە ئۆتۆمبێل و چەقۆ، دوو كەس كوژران و سێ كەسی دیكەش برینداربوون كە رەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.
راشیگەیاند، پۆلیسی مانچستەر لەدوای رووداوەكە تەقەیان لە كەسێك كردووە كە شتێكی نامۆ بە دەستیەوە بووە و پێدەچێت تاوانبارەكە بووبێت، بەڵام تا ئێستادا نەتوانراوە مردنی تاوانبارەكە پشتڕاست بكرێتەوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمێكی پوچەڵكردنەوەی بۆمب لە شوێنەكە جێگیركراون بۆ هەر رووداوێكی نەخوازراو.
لە هێرشێكدا بۆ سەر پەرستگایەكی جولەكەكان لە بەریتانیا دوو كەس كوژران



