لە ئیندۆنیزیا 59 کەس لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەی خوێندگەیەکی ئایینیدا گیریان خواردووە و تا ئێستا رزگارنەکراون.

دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیزیا رایانگەیاند، رۆژی دووشەممە بەهۆی داڕمانی خوێندگەیەک لە دورگەی جاڤا، تائێستا 59 کەس لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەی خوێندگەکەدا گیریان خواردووە و نەتوانراوە رزگاربکرێن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر بەهۆی ئەو داڕمانەوە تائێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا ئاشکرایکرد، هێشتا 59 کەس لەژێر داروپەردودا گیریان خواردوە و زۆربەیان خوێندکارن و تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 17 ساڵاندایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری کارەساتەکە دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا هۆکارەکەی ئاشكرانه‌كراوه‌.