واشنتۆن زانیاری هەواڵگری دەداتە كیێڤ بۆ ئەوەی لە قوڵایی خاكی روسیادا هێرش بكاتە سەر ژێرخانە ئابوریەكانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لێپرسراوانی ئەمریكا رایانگەیاندووە، ئەمریكا زانیاری هەواڵگری دەداتە ئۆكراین بۆ rێنمایی هێرشە موشەكییە دوور مەوداكان بۆ سەر ژێرخانی وزەی روسیا، هەروەها لە هەمانكاتدا، واشنتۆن بیر لەوە دەكاتەوە كە ئایا چەك رەوانەی كیێڤ بكات كە بتوانێت ئامانجی زیاتر بپێكێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە شكردووە، ئەو پێشهاتە نوێیە ئاسانكاری دەكات بۆ ئۆكراین بۆ بۆردومانكردنی پاڵاوگەكان و بۆری و وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی دیكە بۆ ئەوەی مۆسكۆ لە داهات و نەوت بێبەش بكات.

رۆژنامەكە راشیگەیاندووە، لێپرسراوانی ئەمەریكا داوایان لە وڵاتانی ناتۆ كردوە كە پاڵپشتی هاوشێوەی ئۆكراین بكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین جار جەختی لەوە كردووەتەوە كە بێ هیوا بووە لە ڤلادیمێر پوتن هاوتا روسییەكەی.