بەهۆی روداوێکی تەقەکردنەوە لە شارێکی سەربە ویلایەتی کارۆلاینای ئەمریکا ژمارەیەک کەس کوژران نزیکەی 10 کەسیش برینداربوون.

لێپرسراوانی  شاری ساوسپۆرتی ویلایەتی کارۆلاینا رایگەیاند، کەسێک  لە ناو بەلەمێکەوە تەقەی لە رێستۆرانتێکی کەنارە ئاویەکانی شارەکە کردوە و بەهۆیەوە 3 کەس کوژراون و 8ی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی دورگەی ئۆکی نزیک شاری ساوسپۆرت ئاماژەی بەوەکردوە، تیمێکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هاوتای وەسفی تەقەکەرەکە بووە، دوای ئەوەی بینیویانە کە بەلەمێکیان راگرتووە لە رێڕەوێکی ئاوی لە نزیک شارەکەدا.