بەهۆی درۆنی نەناسراوەوە، فڕۆكەخانەكانی دانیمارك رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە  فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە داخران.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری پۆلیسی دانیماركەوە بڵاویكردەوە، چەندین درۆنێك بەسەر ژمارەیەك لە فڕۆكەخانەكانی وڵاتی دانیماركدا رۆشتوون و بەهۆیەوە فڕۆكەخانەیەك بۆ ماوەی چەند سەعاتێك داخراوە.

درۆنەكان، لە فڕۆكەخانەكانی ئاڵبۆرگ و ئیسبێرگ و سۆندەربۆرگ و بنكەی سەربازی سكرید سترۆپ بینراون و بەهۆی ئەمەوە فڕۆكەخانەی ئاڵبۆرگ  بۆ ماوەی چەند سەعاتێك داخراوە و دواتر كراوەتەوە، دوو فڕۆكەخانەكەی تریش لەبەر نەبوونی هیچ جۆرە گەشتێك بە کراوەیی مانەوە.

 پۆلیسی دانیمارک راشیگەیاند، تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە ئەو كەسانە دەستگیربکەن كە درۆنەكانیان كارپێكردووە.

ئەم روداوە لە پاش ئەوە دێت، كە دوو رۆژ لەمەوپێش لە رووداوێكی هاوشێوەدا درۆن بەسەر فڕۆكەخانەی كۆپنهاگنی پایتەختی دانیماركدا تێپەڕی.

دواتر، لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئیدانەی ئەم كردەوەیەی كراو و بە هێرش بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەكە ناوی برد, و سەرۆك وەزیرانی دانیمارك پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی روسیا كرد، و مۆسكۆش رەتیكردەوە هیچ پەیوەندیەكی هەبووبێت بەم ڕووداوەوە

ئەمە لەكاتێكدایە، رووداوی هاوشێوە لە وڵاتەكانی پۆڵەندا و رۆمانیا روویداوە، و فڕۆكەی جەنگی رووسیاش ئاسمانی ئیستوانیایان بەزاند.