سەرۆکی ڤەنزوێلا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی کە وڵاتەکەی پەیوەندی هەبێت بە بازرگانی مادەی هۆشبەرەوە  و داوای گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەکات.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم تۆمەتەکانی ئەمریکا لەبارەی بازرگانیکردنی وڵاتەکەی بە ماددەی هۆشبەر و پاڵپشیکردنی گروپە مافیایەکان رەتکردەوە و داوای گفتوگۆشی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و ئاشتی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بپارێزێت

راشیگەیاند، ئەوە خراپترین هەواڵی ساختەیە کە دژی وڵاتەکەیان بڵاودەکرێتەوە،هەروەها پەرەپێدانی ململانێیەکی چەکدارییە کە رەنگە زیانێکی کارەساتبار بە هەموو کیشوەری ئەمریکا باشور بگەیەنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا هێزەکانی سوپای ئەمریکا هێرشیان کردە سەر دوو بەلەمی خێرا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامژەی بەوەکرد، ئەو بەلەمانە سەربە ئەو گروپانە بوون کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و بەڕێگەوەبوون بەرەوە ئەمریکا.