لەبەرانبەر هێرشەکانی روسیا ترەمپ سوێند دەخوات پارێزگاری لە پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک بکات
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی دا و لەبەردەم رۆژنامەنوساندا سوێند دەخوات کە بەرگری لە پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک بکات ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لە پەرەسەندنی گرژییەکان و بەزاندی سنوری ئەو وڵاتانە لە ناوچەکە، ئەمەش دوای بەزاندی ئاسمانی ئیستۆنیا دێت لەلایەن روسیاوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا کە ئایا روسیا بەردەوامبێت لە بەزاندنی سنوریی وڵاتانی باڵتیک و ئەگەری پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکە، دژی روسیا دەوەستێتەوە؟
سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامدا دەڵێت؛ بەڵێ سوێند دەخۆم دەیکەم و ئەو هەوڵەی مۆسکۆمان پێخۆش نییە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی روسیا دێت بۆ سەر ئاسمانی وڵاتانی باڵتیک، کە رۆژی هەینی سێ فڕۆکەی جەنگی میگ-31ـی روسی بەبێ مۆڵەت چوونە ناو ئاسمانی ئیستۆنیا و ئەو وڵاتەش ئیدانەی ئەو هەوڵەی روسیای کرد.
لای خۆشیەوە دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاندبوو، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسی چوونەتە ناو ئاسمانی پۆڵەندا و هەر ئەوکات روسیا رایگەیاند ئەوکارەیان بە مەبەست نەبووە.
وڵاتانی باڵتیک هەریەکە لە ئیستۆنیا، لاتیڤیا و لیتوانیان، کە بە درێژایی زیاتر لە 1600 کیلۆمەتر سنووریان لەگەڵ رووسیادا هەیە ئەندامی ناتۆن و ناکۆکن لەگەڵ مۆسکۆدا.



