تاڵیبان: هیچ رێککەوتنێک لەسەر بنکەی ئاسمانی باگرام ناکەین
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
تاڵیبان دەڵێت: سازش لەسەر یەک مەتر خاکی ئەفغانستان ناکەن و پێویستیان پێی نییە، هاوکات رێککەوتن لەسەر بنکەی ئاسمانی باگرام بە ئەستەم ناودەبات.
لێپرسراوێکی تاڵیبان رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنکەی ئاسمانی باگرام ئەستەمە و هیچ سازشێکی لەسەر ناکەین.
فەرماندەی سوپای ئەفغانستان ئاشکرایکردووە، سازش لەسەر یەک مەتر خاکی ئەفغانستان ناکەین و هیچ پێویستییەکمان پێ نییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نوسیویەتی، ئەگەر ئەفغانستان بنکەی ئاسمانی باگرام نەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەسەی دروستی کردووە، کەئەویش ئەمریکا، شتە خراپەکان رودەدەن.
باگرام، گەورەترین بنکەی ئاسمانییە لە ئەفغانستان، پایەیەکی سەرەکی شەڕی سەرکردایەتی ئەمریکا بوو لە دژی تاڵیبان لە دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری ساڵی 2001 .



