سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: بۆ راگرتنی شەڕ لە ئۆکراین لە پوتن بێ هیوا بووم، پێویستە بە هەر جۆرێک بێت کێشەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ چارەسەر بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا کاریان کردووە بۆ وەستاندنی شەڕەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، ئەرمینیا و ئازەربایجان، کۆسۆڤۆ و سربیا، ئیسرائیل و ئێران.

وتیشی، بەهۆی ئەو کارانەی ئەنجامیداوە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، وەک رێزلێنانێک بۆ کارەکانی لە کۆتاییهێنان بە چەندین شەڕ لە سەرانسەری جیهان.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوابووە کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین ئاسانتر دەبێت بەهۆی پەیوەندی باشی لەگەڵ  پوتن، بەڵام دەڵێت، لەئێستادا بێ هیوابووە لێی.

سەبارەت بە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا ترەمپ ئەوەی خستەڕوو، وێستگەی داهاتوو لە شەڕی دژی تاوان لە شیکاگۆیە، راشیگەیاند، ئەوان حەزیان لە تاوان نییە، بەڵام دیموکراتەکان حەزیان لە تاوانە.