کیم جۆنگ ئون: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سەروەت و سامانی سەرەکین لە شەڕی مۆدێرندا
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرۆکی کۆریای باکور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ئەو فڕۆکانە بوونەتە سەروەت و سامانی سەرەکی سەربازی لە شەڕی مۆدێرندا.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور ئاشکرایکردووە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری کردووە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، هاوکات لەلایەن دوو دامەزراوەی سەر بە کۆمپلێکس تەکنەلۆجیای وڵاتەکەی پەرەی پێدراوە و بەرهەمهێنراوە، هاوکات درۆنەکە ناوی "کۆمسونگە"
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، پێداچوونەوەی بە توانای کارکردن و بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە بواری ستراتیژی و سیخوڕی و تاکتیکی بەکارهێنانی لە شەڕدا کردووە.
هاوکات کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە، پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد و تواناکانی ئۆپەراسیۆنی چەک و کەرەستەی بێ سەرنشین ئەولەویەتی سەرەکی دەبێت لە مۆدێرنکردنی هێزە چەکدارەکاندا، جەختی لەوەشکردوەتەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوونەتە سەروەت و سامانی سەرەکی سەربازی لە شەڕی مۆدێرندا.

