ئۆکرانیا تەرمی هەزار سەربازی دیکە لە روسیا وەردەگرێتەوە
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
کیێڤ و مۆسکۆ بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕکردنی تەرمی سەربازەکانیان، لە بەرامبەر 24 تەرمی سەربازانی روسیا، ئۆکرانیا تەرمی هەزار سەربازی تری وەرگرتوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆکرانیا گەرانەوەی هەزار تەرمی دیکەی سەربازەکانی لە ڕوسیا ڕاگەیاند؛ کە لە شەڕی روسیادا کوژراون، ئەمەش یەکەم ئاڵوگۆڕی تەرم نییە لە نێوا ئەو دوو وڵاتەدا و لە چەند مانگی ڕابردودا چەند جارێک ئاڵوگۆڕی تەرم لە نێوانیاندا ئەنجامدراوە.
لایخۆیەوە ناوەندی دەوڵەتی دیلەکانی جەنگی ئۆکرانیا ڕایگەیاندوە کە "هەزار تەرم بە گوێرەی لایەنی ڕوسی هی سەربازانی ئۆکرانیا بوە و گەڕێندراونەتەوە ئۆکرانیا".
لە بەرامبەردا ئاژانسی تاس-ی ڕووسی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردوە، ڕووسیا هەزار تەرمی دیکەی سەربازانی ئۆکراینی کە لە شەڕدا کوژراون، ڕادەستی ئۆکرانیا کردوە، لە بەرامبەریشدا لایەنی ئۆکراینی 24 تەرمیان ڕادەستی مۆسکۆ کردووە.
ئەمە ئاڵوگۆڕکردنی تەرمانە لە کاتێکدایە، شەڕ لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا بەردەوامە، ئاسۆیەک بۆ کۆتایی هێنانە بەو شەرە بەدی ناکرێت، هەر ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری روسیاش ڕایگەیاندوە؛ هێزەکانی ئۆکرانیا لە 142 ناوچە کراونەتە ئامانج و ڕێگریان لە 106 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانی گرتوە.



