محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی مشعان موحی خەزرەجی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەکەی.

ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بە نووسراوێکی "کۆڕبەندی فیقهی عیراقی" دەرچووە، کە لەلایەن خۆیەوە سێ ناوی جێگرەوەی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پێشنیاز کردبوو.

هەروەها، سەرۆک وەزیران، عامر شاکر جەنابیی راسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی بە وەکالەت بۆ ماوەی شەش مانگ.

لە نوسراوەکەدا محەمەد شیاع سودانی دیوانەکە ئاگاداردەکاتەوە کە پێویستە خۆی لە هەر وتارێکی توندڕەوانە و نزیکبوونەوە لە سیاسەت بپارێزێت و کاربکات بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی.