سەرۆكی ئەمریكا  لەگەڵ پادشای بەریتانیا كۆبوەوە پێشوازی لێكرد، بڕیاریشە لەگەڵ لێپرسراونی دیكەی بەریتانیا چەند پرسێكی سیاسی و ئابوویی تاوتوێبكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەردانی بەڕیتانیای كرد و پاشا چارلسی سێیهەمیش پێشوازی لێكرد و ڕێبەرایەتیكرد بۆ كۆشكی ویندسۆر لە لەندەنی پایتەختی وڵاتەكە.
بڕیارە سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی سەردانەكەیدا ، لەگەڵ چەند لێپرسراوێكی بەڕیتانیا  كۆببێتەوە و پرسە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بكەن.  
چاوەڕوانیش دەكرێت گرنگترین پرسی كۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆكراین  و پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی هاوپەیمانێتیی رۆژاوا توەری گفتوگۆكانی نێوان ترەمپ و بەرپرسانی بەریتانیا بێت