ترەمپ: هێرشمان کردە سەر کەشتییەکی ماددەی هۆشبەری ڤەنزوێلا و سێ کەسمان کوشت
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرای کرد کە تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان دەکات بۆ سەر ئێران، جەختیشی کردەوە لەسەر ئامادەیی بۆ دانانی ئەو بڕیارە.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەکسیۆس رایگەیاند: بە جددی تاوتوێی دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە جەنگییە بەرفراوانەکان دەکەم دژی ئێران، بە شێوازێک کە گەورەتر بێت لەوەی پێشتر هەبووە.
ناوبراو وتیشی: لە ئان و سات و لە ئاستی بڕیاردانی کۆتاییدام سەبارەت بەو هێرشە، هەروەها ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەنجامدانی بە تەواوی ئامادەن.
ئاژانسی رویتەرز بڵاویکردەوە، ئێران لەم مانگەدا گروپێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران، راوێژکارانی سەربازی و کەلوپەلی پەیوەندیدار بە موشەک و درۆنی رەوانەی یەمەن کردووە و ئەم هەنگاوەش ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانی تاران، تا توانای حوسییەکان بەهێزتر بکات و ببنە هەڕەشە بۆسەر کەشتییەکان لە دەریای سور.
بەپێی زانیارییەکانی رویتەرز، کە لە دوو سەرچاوەی ئێرانی، وەزیری راگەیاندنی حکومەتی یەمەن و شیکەرەوەیەکی ئەمنیی ناوچەکەوە دەستیکەوتووە، ئێران لە 13ـی7ـی ئەمساڵدا لە رێگەی گەشتێکی ئاسمانیی و لە فرؤکەخانەی تارانەوە ئەو هێز و ئامێرە سەربازییانەی گواستووەتەوە بۆ یەمەن.
دوو سەرچاوە ئێرانییەکە ئاشکرایان کردووە، کە لەنێوان 10 بۆ 21 ئەندامی سوپای پاسداران، لەنێویاندا فەرماندەی باڵا، لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی "ماهان"دا بوون؛ فڕۆکەکە سەرەتا بەرەو سەنعای پایتەخت رۆیشتووە، بەڵام دوای بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سەنعا لەلایەن سعودییەوە ئاڕاستەکەی بۆ بەندەری حودەیدە گۆڕیوە.
سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئامانجی سەردانی ئەو فەرماندانە مەشقپێکردن بووە لەسەر سیستەمی نوێی موشەکی و لەگەڵ ئەوەشدا ئێران زێڕی گواستوەتەوە بەو فڕۆکەیە بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییەکانی حوسییەکان.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازی لە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد سەبارەت بە مەرجدارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمیی مەدەنی لەگەڵ سعودیە و پەیوەستبوونی ئەو وڵاتە بە پەیمانی ئیبراهیمی و داننان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کردەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە تاران و هەڵوەشاندنەوەی میحوەرەکانی تیرۆر، دەرفەتێکی نوێی بۆ فراوانکردنی بازنەی ئاشتی ڕەخساندووە.
بەجەختکردنەوە لەسەر ستراتیژی "ئاشتی لە رێگەی هێزەوە" ئاماژەی بەوەکردوە، کە چوونە ناوەوەی ریاز بۆ ناو پەیمانی ئیبراهیم دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بەرەو سەقامگیریی ناوچەکە و بازدانێکی مێژویی دەبێت بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند رێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی مەدەنی لەگەڵ سعوودیە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سعودیە پێشتر جەختی لەوە کردووەتەوە تا کاتێک رێگەیەکی رون بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی نەدۆزرێتەوە، دان بە ئیسرائیلدا نانێت.