دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر ئەوەی من داوای دەکەم وڵاتانی هاوپەیمانی باكوری ئەتلەنتیكە "ناتۆ" جێبەجێی بکەن، بە خێرایی کۆتایی بە جەنگی روسیا و ئۆکراین دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نوسیویەتی، ئامادەیە سزای گەورە بەسەر روسیادا بسەپێنێت، بەڵام کاتێک وڵاتانی ناتۆ واز لە کڕینی نەوتی ئەو وڵاتە بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەپاندنی باج بەسەر چین لە 50% بۆ 100% یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین، هەروەها لەدوای کۆتایی هاتنی ئەو جەنگە کوشندەیە دەتوانرێت سزاکان هەڵبگیرێت.

راشیگەیاندووە، ئامادەیە سزای قورس بەسەر مۆسکۆ بسەپێنێت، بەڵام پێویستە هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان بڕیاری ئەو بدەن.