ترەمپ: بە کوژرانی چارلی کوڕە 19 ساڵانەکەم ئازاری زۆری چەشت
محەمەد رزگار
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: کوڕە 19 ساڵانەکەی بەهۆی کوژرانی چارلی کرییەرک، چالاکوان و راستڕەو ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، کوڕە بچووکەکەی کە بەم دواییە گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، لەکاتێکدا بەردەوام بووە لە خوێندن لە زانکۆیەکی واشنتۆن دی سی، سەرسام بووە بە کییەرکی تەمەن 31 ساڵ و تەنانەت داوای لێکردووە چاوی پێی بکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک کوڕەکەی ساتی کوشتنی چارلی بینیوە بینی، زۆر ئازاری چەشتووە.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، بارۆن هاتووەتە لای و پێی وتووە باوکە حەز دەکەم کەسێک بناسم کە تۆ دەیناسیت، کە ئەویش "چارلی کییەر"ـە، سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، پێی وابووە کوڕەکەی دەیەوێت شا چارڵز بناسێت.
ترەمپ رونیشیکردەوە، نانی نیوەڕۆی بۆ کوڕەکەی و کییەرک رێکخستووە، راشیگەیاند، دوای رێکخستنی نانی نیوەڕۆی نێوانیان، کوڕەکەی گەڕاوەتەوە و وتیەتی، باوکە ئەم کابرایە سەرسوڕهێنەر، سەرسوڕهێنەر.
چارلی کییەرک، یەکێک لە داکۆکیکارە دیارەکانی گەنجانی لایەنگری ترەمپ بوو هەروەها کەسێکی راستڕەو بوو، رۆژی چوارشەممە لەکاتی بەشداریکردنی لە دیبەیتێکی گشتی لە زانکۆیەکی ویلایەتی یوتا لە رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەقەی لێکرا و کوژرا.