بومەلەرزەیەک بە 7.4 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی روسیا رویدا
محەمەد رزگار
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی روسیا بە 7.4 پلەی رێختەر رویدا، پێشبینیش دەکرێت بومەلەرزەکە ببێتە هۆی دروستبوونی تسۆنامی.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە 7.4 پلەی رێختەر لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکا لە رۆژهەڵاتی روسیا رویداوە.
ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی زەریای هێمن رایگەیاندووە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلێکی مەترسیدار بە درێژایی کەناراوەکان بە دووری 300 کیلۆمەتر لە ناوەندی بومەلەرزەکەوە هەیە.
هاوکات سەنتەری توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی کامچاتکا رویداوە.
جێگەی ئاماژەیە، سیستمی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی ئەمریکا دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی بڵاوکردەوە.