کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا 'کرملن' ئاشکرایکرد، دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە تەواوی وەستاون، زیلینسکیش دەڵێت: پوتن دەیەوێت هەموو خاکی ئۆکراین داگیربکات.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا کرملن لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هیچ گەشبینییەک نییە دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکراین دەستپێبکاتەوە و ئەنجامی دەستبەجێی لێبکەوێتەوە.

وتیشی، دەرفەتی ئەوە هەیە دانوستانەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لەئێستادا هەموو دانوستانەکان سەبارەت بە راگرتنی ململانێکانی نێوان روسیا و ئۆکراین بە تەواوی وەستاون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاندبوو، پوتن دەیەوێت هەموو خاکی ئۆکراین داگیربکات