لە وەڵامی 'چاوسوورکردنەوەی روسیا'، فەڕەنسا سێ فڕۆکەی جەنگیی رافاڵ رەوانەی پۆڵەندا دەکات
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، تێچوی ئەو خانوەی لە گوندی عەنەب بەهۆی موشەکێکەوە زیانی مادی پێگەیشتبوو دەگرێتە ئەستۆ.
لە راگەیەندراوەکەی پاریزگاری هەڵەبجەدا هاتووە، دوای کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لە گوندی (عەنەب)ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، زیانی مادی بەر ماڵی هاووڵاتیەکی سنوورەکە کەوت خۆشبەختانە روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە دەستبەجێ دوای روداوەکە، پارێزگاری هەڵەبجە تیمە پەیوەندیدارەکانی دیوانی پارێزگای راسپارد بۆ سەردانیکردنی شوێنی روداوەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی تیمەکان خەمڵاندنی وردی زیانە مادییەکان بوو تا بە زووترین کات هاوکاری بەپەلە پێشکەش بە خێزانەکە بكرێت.
لەلایەن خۆشییەوە، نوخشە ناسیحی پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا بە گرتنەئەستۆی تەواوی تێچووی زیانە مادییەکانی ئەو خێزانە زیانلێکەوتووە.
پارێزگاری هەڵەبجە دەشڵێت؛ ئەم هەنگاوە وەک ئەرک و پشتیوانییەکی راستەوخۆ دیاری کراوە بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیانی سنوورەکە لە کاتە نەخوازراوەکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەبڕیارێکی پەسەند کرد کە تێیدا داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات کۆتایی بە بەشداریی هێزەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی ئێران بهێنێت. ئەمەش وەک دووەم هەنگاوی لەو شێوەیە دادەنرێت کە ئاماژەیە بۆ توندبوونی ناڕەزایەتییەکانی ناو کۆنگرێس بەرانبەر بەو شەڕەی نزیکەی پێنج مانگە بەردەوامە.
دەنگدانەکە بە پێشبڕکێیەکی بەهێز بەڕێوەچوو و بە جیاوازییەکی کەم (214 دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر 208 دەنگی نەخێر) تێپەڕی، دوای ئەوەی چوار ئەندامی کۆمارییەکان ریزی پارتەکەیان جێهێشت و دەنگیان لەگەڵ دیموکراتەکاندا دا.
بڕیارەکە پشتبەستنە بە "یاسای دەسەڵاتەکانی شەڕ" و جەخت دەکاتەوە کە بەشداریی سەربازی لەگەڵ ئێران بە بێ رەزامەندی و تفویزی راستەوخۆی کۆنگرێس ئەنجامدراوە.
هەرچەندە ئەم هەنگاوە زیاتر ئاراستەیەکی سیاسی و رەمزی هەیە، بەڵام ئاماژەیەکی روونە بۆ رەتکردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردنی جەنگەکە لەلایەن کۆشکی سپییەوە.
ئەم جووڵەیەی یاسادانەران دوای ئەوە هات کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا چوار سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژران، کە ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی نەبوونی ستراتیژییەکی روون بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان بەرزکردەوە.
بڕیارە لە هەنگاوی داهاتوودا، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش تاوتوێی پڕۆژەبڕیارێکی هاوشێوە سەبارەت بە سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی جەنگ بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرای کرد کە تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان دەکات بۆ سەر ئێران، جەختیشی کردەوە لەسەر ئامادەیی بۆ دانانی ئەو بڕیارە.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەکسیۆس رایگەیاند: بە جددی تاوتوێی دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە جەنگییە بەرفراوانەکان دەکەم دژی ئێران، بە شێوازێک کە گەورەتر بێت لەوەی پێشتر هەبووە.
ناوبراو وتیشی: لە ئان و سات و لە ئاستی بڕیاردانی کۆتاییدام سەبارەت بەو هێرشە، هەروەها ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەنجامدانی بە تەواوی ئامادەن.