هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەكەی سەردانی بەریتانیا دەكەن
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێكی رەسمی، سەردانی بەریتانیا دەكات.
كۆشكی بەكینهامی بەریتانیا رایگەیاند، رۆژی 16 تا 18ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ میلانیای هاوسەری بە سەردانێكی رەسمی دەگەنە بەریتانیا و لەگەڵ پاشا چارلزی سێیەمدا لە كۆشكی ویندسۆر بەشداری ئێوارە خوانێك دەكەن.
بەپێی پلانی سەردانەكە، دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری سەردانی گۆڕی شاژنە ئیلیزابێز دەكەن و دواتر بەشداری نمایشێكی سەربازی و ئاسمانیی دەكەن، بۆ رۆژی دواتریش دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ كییەر ستامەری سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە دەرەوەی لەندەن كۆدەبێتەوە و پاش كۆبوونەوەكە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا كییەر ستامەر بانگهێشتنامەیەكی رەسمی پاشا چارلزی پێشكەش بە دۆناڵد ترەمپ كرد و سەردانەكەی ئەو سەرۆكە ئەمریكییەش لەچوارچێوەی ئەو بانگهێشتنامەیەدایە.
ئەم سەردانەی ترەمپ دەبێتە دووەم سەردانی ئەو سەرۆكە ئەمریكییە بۆ ئەو وڵاتە، كە پێشتر لەماوەی خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا لە ساڵی 2019 لەگەڵ سەردانی بەریتانیایان كرد و لەلایەن شاژنە ئیلیزابێزەوە پێشوازیان لێكرا.