خانمی یەکەمی عیراق ئامادەی یەکەم نمایشی فیلمی "زەوی تەخت و ئاسمانی دوور" بوو
سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بۆ دەربڕینی پشتیوانی لەکارە هونەرییەکان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ئامادەی یەکەم نمایشی فیلمی سینەمایی (زەوی سەخت و ئاسمانی دوور) بوو کەلەهۆڵی سینەما سالم لەشاری سلێمانی نمایشکرا.
ئەو فیلمەی کە هەوراز محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو، رووناکی دەخستەسەر وردەکاری ژیانی ئەو کەسانەی کاریگەریی جەنگ لەسەر باری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژیانیان بە گشتی دەرکەوتبوو، بەتایبەت بەهۆی جەنگی چەندین ساڵە و توندوتیژییەوە کە رەنگە ماڵ نەبێت لە عێراقدا کە شەهید و بریندار و بێ سەرو شوێن و بەدیل گیراوی نەبووبێت و رووبەرووی ئەم نەهامەتیانە نەبووبێتەوە.
دوای نمایشەکە خانمی یەکەمی عیراق چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی دەرهێنەری فیلمەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافەکەش خواست.
