logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ھەرێم و عێراق درێژکردەوە

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ھەرێم و عێراق درێژکردەوە

٧ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی: رێبازی سەرۆک مام جەلال داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە
کوردستان٦ خولەک لەمەوبەر

بافڵ تاڵەبانی: رێبازی سەرۆک مام جەلال داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە

دەقی پەیامەکە:

جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو رێبازەی کە لەسەری دەڕۆین.

لەم رۆژەدا، بە رێزەوە لە ماندوبوون و شەونخونی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەکانی پیشەکەیان کارەکانیان بە ئەمانەتەوە رایی دەکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ترەمپ: ئێران لە رووی داراییەوە خەریكە دەڕوخێت
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

 ترەمپ: ئێران لە رووی داراییەوە خەریكە دەڕوخێت

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لە لێواری داڕماندایە و داوای كردنەوەی دەستبەجێی گەروی هورمز دەكات چونکە موچەی سلکی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ نادرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكیدا لە سۆشیال تروس نووسویەتی، ئێران ەوبەڕووی قەیرانێكی دارایی بێپێشینە بووەتەوە و ئابوریی وڵاتەكە بەرەو داڕمانی تەواوەتی دەچێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێران بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و گەمارۆ دەریاییەكانەوە، رۆژانە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.

ئەوەشی روونکردەوە، تاران بەدەست نەبوونی نەختینەوە دەناڵێنێت و هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی گەروی هورمز بەڕووی بازرگانیدا بكرێتەوە، تاكو بتوانێت دووبارە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكات.

لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەوەداوە، هێزە سەربازییەكان و پۆلیسی ئێران چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی ناڕەزایەتی و دابەزینی ورەی هێزە ئەمنییەكان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆ پاراستنی هاتوچۆ لە گەروی هورمز.. لەندەن میوانداری لوتکەیەکی سەربازی دەکات
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

بۆ پاراستنی هاتوچۆ لە گەروی هورمز.. لەندەن میوانداری لوتکەیەکی سەربازی دەکات

بەریتانیا دەستی کرد بە میوانداریکردنی کۆبوونەوەیەکی سەربازیی باڵا کە بۆ ماوەی دوو رۆژ (چوارشەممە و پێنجشەممە) بەردەوام دەبێت، بەریتانیا 30 وڵات کۆدەکاتەوە.

 لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی سەربازیی نزیکەی 30 وڵات بەشدارن بۆ داڕشتنی پلانێکی ورد بۆ پێکهێنانی هێزێکی دەریایی بە سەرکردایەتی بەریتانیا و فەرەنسا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆ لە گەروی هورمز.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای لوتکەی پاریس دێت کە هەفتەی رابردوو لە نێوان کییەر ستارمەر و ئیمانوێل ماکرۆن بەڕێوەچوو.

جۆن هیڵی، وەزیری بەرگری بەریتانیا، رایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە وەرگێڕانی کۆدەنگییە دیپلۆماسییەکان بۆ پلانێکی کرداریی هاوبەش کە ئازادی بازرگانی دەریایی بپارێزێت و هاوکار بێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

لەگەڵ ئەم ئامادەکارییە سەربازییانەدا، لەندەن و پاریس دوو مەرجی سەرەکییان بۆ کاراکردنی ئەم هێزە داناوە کەبریتیە لەوەی ئەم هێزە تەنها کارنامەیەکی بەرگریی دەبێت و بەشداری هیچ هێرشێک ناکات، هەروەها هێزەکان تەنها ئەو کاتە بڵاو دەکرێنەوە کە ئاشتییەکی هەمیشەیی بێتە کایەوە و بارودۆخی ناوچەکە جێگیر بێت.

نەبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لەم گفتوگۆیانەدا نیشانەی پرسیاری زۆری لەسەر کاریگەریی ئەم هەنگاوە دروست کردووە، چونکە ئەم دوو وڵاتە لایەنی سەرەکین لە هاوکێشەی ململانێکان لە گەروی هورمزدا، ئەمەش وا دەکات جووڵە ئەوروپییەکە وەک هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی "ڕێگەی سێیەم" و دوورکەوتنەوە لە پێکدادانی ڕاستەوخۆ دەربکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.