لە 27ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە تائێستا 904 سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی لە غەززە كوژراون
لاڤە
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەپێی ئامارێكی ئاژانسی فرانس پرێس، لە 27ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ەوە، 904 سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی كوژراون.
فرانس پرێس بەپێی داتاكانی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل كوژرانی چوار سەربازی تری بەهۆی هەڵدانی بۆمبی چێندراو بۆسەر تانكەكانیان راگەیاند، ژمارەی سەرباز و ئەفسەرە كوژراوەكانی ئیسرائیل بۆ 904 كەس بەرزبووەتەوە، كە لە 27ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ەوە تائێستا كوژراون.
سەبارەت بەو چوار سەربازەش كە رۆژی دووشەممە كوژراون، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، پلەی رەقیبیان هەیە و لە باكوری كەرتی غەززە كوژراون و تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 20 ساڵاندایە و ناوی سیانیان ئاشكراكراوە.