پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە سەرۆک وەزیران وەرگرتەوە
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
پەرلەمانی فەرەنسا بە زۆرینەوەی دەنگ متمانەی لە حكومەتی ئەو وڵاتە وەرگرتەوە و ئەمشەو سەرۆك وەزیرانی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش دەكات.
پەرلەمانی فەرەنسا لە دانیشتنێكی تایبەت و یەكلاكەرەوەدا وەرگرتنەوەی متمانەی لە فراسوا بایرۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە خستە دەنگدانەوە و دواتر بە زۆرینەی دەنگ متمكانەی لێوەرگیرایەوە.
بوریس فالود سەرۆكی كوتلەی ئیشتراكی كە خاوەنی 290 كورسییە لە كۆی 570 كورسی پەرلەمان، لە دوای دەنگدانەكە رایگەیاند، ئامادەن دەسەڵات بگرنەدەست ئەگەر ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتەكە داوایان لێبكات و دەتوانن بەزووترین كات حكومەتێكی نوێ پێكبهێنن.
بایرۆ ماوەی نۆ مانگە لە دەسەڵاتدایە و ئۆپۆزسیۆن بە لاواز و گوێڕایەڵی كۆشكی ئێلیزێ و هۆكاری قوڵبوونەوەی قەیرانەكان تۆمەتباری دەكرد.
لە ئێستادا ماكرۆن لەبەردەم دوو بژاردەدایە، بژاردەی یەكەم دۆزینەوەی كەسێكە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە كە ماكرۆن پەنا بباتە بەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بكات، ئەوەش بە بژاردەیەكی قورس بۆ ئێستای ئەو وڵاتە دادەنرێت.