روسیا ڤاكسینی دژەشێرپەنجە بەرهەم دەهێنێت
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
روسیا ڤاكسینێكی نوێی شێرپەنجەی بەناوی ئینترۆمێكس بەرهەمهێناوە و بڕیاریشە ساڵی داهاتوو بەكاربهێنرێت.
لێپرسراوانی تەندروستی روسیا رایانگەیاندووە، ڤاكسینەكە وەك چارەسەر بەكاردەهێنرێت بۆ راهێنانی سیستمی بەرگری لەشە بۆ ناسینەوە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان، وەك جێگرەوەی چارەسەری كیمیایی دروستكراوە، تێچووەكەشی بۆ هەر كۆرسێك نزیكەی دووهەزار دۆلاری ئەمریكییە، لەبەر ئەوە حكومەت بڕیاری داوە لە نەخۆشخانەكانی روسیادا بە بێبەرانبەر بەردەستبێت.
دەزگای پزیشكی و بایۆلۆژی فیدراڵی روسیاش بڵاویكردەوە، ڤاكسینەكە پێشتر لەسەر 48 كەس تاقیكراوەتەوە و ئەنجامەكەی بەرێژەی 100% سەركەوتوو بووە و لە ساڵی ئایندەدا بە رەسمی مۆڵەتی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە لە نەخۆشخانەكانی روسیادا دەدرێت، هەروەها ڤاكسینەكە یەكەمجار بەو كەسانە دەدرێت كە دووچاری شێرپەنجەی كۆڵۆن بوون.