گرۆسی: هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، هیوادارن لە چەند رۆژی داهاتوودا لە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران، سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بگەنە رێککەوتن.
رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی دەستەی ئاژانسەکە لە ڤیەننا رایگەیاند، هیوادارن لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران بگەنە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و ئاسانکاری بۆ کارە پێویستییەکانی ئاژانسەکەیان لەگەڵ تاران.
لە بەرانبەردا ئیسماعیل بە قائیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاران چاوەڕوانی راپۆرتێکی دادپەروەرانەی دەکر، کە راستییەکانی هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران لەبەرچاو بگرێت.
بەقائیی ئەوەشی خستەڕوو، رداوی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ترسناک و بێ وێنەبوو، دەبوایە ئاژانسەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو هێرشانە دیاری بکات.