سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی نایابمان لەگەڵ کۆریای باشور هەیە و بەم زووانەش لەگەڵ پوتن قسە دەکەم.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی لە رەوشی وڵاتەکەی و پەیوەندی لەگەڵ روسیا و کۆریای باشور کرد.
سەبارەت بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین، ترەمپ وتی: "دڵخۆش نیم بەوەی لە نێوان روسیا و ئۆکراین دا رودەدات."
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "پلانم هەیە بەم زووانە لەگەڵ پوتن قسە بکەم."
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی غەززەوە پێشبینی خۆی خستەرو و وتی: "پێموایە بەم زووانە دەگەینە رێککەوتنێک سەبارەت بە غەززە."