قوباد تاڵەبانی: کورد هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک
راهۆز
٢٨ی ئابی ٢٠٢٥
راهۆز
٢٨ی ئابی ٢٠٢٥
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، لە لێدوانێکدا بۆ بەرنامەی پانۆرامای کەناڵی کوردسات نیوز، لە پێشکەشکردنی زانا حەسەن، جەختی لە چەندین بابەتی گرنگ کردەوە سەبارەت بە دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، هاوکات رۆڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک مام جەلالی بەرز نرخاند.
پشتگیری یەکێتی و رۆڵی سەرۆک مام جەلال:
ساڵح موسلیم رایگەیاند: "هەموو کاتێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاڵپشتی ئێمە بووە و رۆڵی سلێمانی لە رووداوە مێژووییەکاندا گرنگ بووە." هەروەها وتی: "سەرۆک مام جەلال کێشەکانی کوردی بە جیهان گەیاند و رۆڵ و خەباتی دیارە. لە رۆژە سەختەکاندا سەرۆک مام جەلال پشتیوانمان بوو."
داوای لامەرکەزی و شەراکەتی راستەقینە لە سوریا:
سەبارەت بە داهاتووی سوریا، موسلیم دووپاتیکردەوە: "دەمانەوێت هاوبەشێکی راستەقینە بین لە سوریا و لامەرکەزییمان لە سوریا دەوێت." ئاماژەی بەوەشدا: "ئەزموونێکی دیموکراسی ناوازەمان بۆ پێکەوە ژیان دروستکردووە و ئەو لامەرکەزییەی دەمانەوێت دەکرێت ببێتە پڕۆژەی ئاشتی بۆ سوریا و ناوچەکەش."
ناوبراو رەتیکردەوە سوریا دابەش بکرێت و جەختی کردەوە: "دانوستان تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر لە سوریا. دابەشکردنی سوریا رەتدەکەینەوە و گرنگە دەستورێکی نوێ بنوسرێتەوە." هەروەها وتی: "کورد بەشێکە لە چارەسەر لە سوریای نوێ و بەرگری لە دەستکەوتەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین."
هەسەدە و پاراستنی رۆژئاوای کوردستان:
ساڵح موسلیم باسی لە رۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و وتی: "هۆکاری ئەوەی تا ئێستا هێرش نەکراوەتە سەرمان بوونی هەسەدەیە. هەسەدە رۆژئاوای کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەپارێزێت و چەکی هەسەدە بۆ بەرگرییە." ئاماژەی بەوەشدا کە هەسەدە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ گرتووە.
مەترسییەکان و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق و تورکیا:
لە بەرنامەکەدا، دەربارەی مەترسییەکانی سەر سوریا رایگەیاند؛ "مەترسی شەڕ لە سوریا و پەلاماردانی رۆژئاوای کوردستان هەیە. دەبێت لە سوریا کۆتایی بە هزری نکۆڵی کردن لە کورد و مافەکانی بهێنرێت."
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، وسلیم ئاماژەی بەوەدا: "دەرگای گفتوگۆ لەنێوان هەسەدە و تورکیا کراوەیە و ئێمە هەڕەشە نین لەسەر تورکیا." دووپاتیشی کردەوە: "پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا و پڕۆسەی ئاشتی کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت. ناکرێت لە لایەک باس لە پڕۆسەی ئاشتی بکرێت و لە لایەکی تر هێرش بکرێتە سەر کورد."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ساڵح موسلیم جەختی لە یەکڕیزی کورد کردەوە و وتی: "کورد تەنها بە یەکڕیزی و یەکگوتاری دەستکەوتی دەبێت و سەرچاوەی هێزمان پشتبەستنە بە گەل و بڕوابوونە بە تواناکانمان." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمەریکا دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت."
ئهمڕۆ پێنجشهممه، وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عیراق گهڕانهوهی (230) خێزانی عیراقی كه ژمارهیان دهگاته (839) كهس، له كهمپی هۆلۆوه بۆ ناو عیراق راگهیاند.
كهریم نووری، بریكاری وهزارهتی كۆچ و كۆچبهران، رایگهیاند: " (230) خێزانی عیراقی كه ژمارهیان دهگاته (839) كهس، كهمپی هۆلیان جێهێشتووه و بهرهو عیراق گهڕاونهتهوه."
وتیشی: "ئهمه (29)همین وهجبهی ئهو خێزانانهیه كه له كهمپی هۆلەوە دهگهڕێنهوه و ئێستا له رێگادان بۆ گهیشتنهوه به وڵات."
ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئیسرائیل کە ئێوارەی پێنجشەممە کرایە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە باڵاترین سەرکردەکانی گرووپی حوسییەکان بووە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل روونیکردەوە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "دڵۆپێک بەخت" ئەنجامداوە و بە تایبەتی هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی 10سەرکردەی باڵای حوسییەکان، لەنێویاندا سەرۆکی ئەرکانی گشتیی گرووپەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەنجامەکانی ئەم هێرشە کە هاوکات بووە لەگەڵ وتاری عەبدولمەلیک حوسی، سەرۆکی حوسییەکان.
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی شاری سەنعا، لە کاتێکدا ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی حوسییەکانی لەسەر ئاستی سیاسی کردووەتە ئامانج.
سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند: "پێشبینی ئیسرائیل بۆ بەئامانجکردنی سەرۆکی ئەرکانی حوسییەکان و وەزیری بەرگرییان لەم هێرشەدا زیاتر بووە."
بە وتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی، پیلان بۆ تیرۆرکردنەکان لە سەرەتای هەفتە و لە چوارچێوەی قۆناغی پێشووی هێرشەکاندا دانرابوو، بەڵام تەنها ئەمڕۆ جێبەجێکران.
سەرچاوەیەک لە یەمەن رایگەیاند، جگە لە هێرشەکانی سەر سەنعا، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئامانجەکانی پارێزگاکانی حەججە و عەمرانیش لە باکووری وڵاتەکە.
لە لایەکی دیکەوە، ناسرەدین عامر، بەرپرسێکی گروپی حوسییەکان، ئەوەی رەتکردەوە کە هێرشەکە سەرکردەکانی حوسییەکانی کردبێتە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە ژێرخانە مەدەنییەکانی گرتووەتەوە.
عامر رونیکردەوە: "ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بەئامانجکردنی سەرکردەکان لە سەنعا دەکەن، هیچ بنەمایەکیان نییە. ئەوەی رویدا هێرشێک بوو بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان و گەلی یەمەن بەهۆی هەڵوێستەکانیان لە پاڵپشتیکردنی غەززە. قۆناغی نوێی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل شکستی هێنا، وەک چۆن قۆناغەکانی پێشوو شکستی هێنا. ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی یەمەن و پاڵپشتییەکانی بۆ غەززە ناوەستێت تاوەکو دەستدرێژی و گەمارۆدان لەسەر غەززە کۆتایی دێت."
پێشتر، سکای نیوز عەرەبیی رایگەیاندبوو، "هێرشە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر سەنعا، ناوچەی سەبعینی لە شارەکە کردووەتە ئامانج کە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی و سەربازگەی ئاسایشی ناوەندیی سەر بە حوسییەکانی تێدایە."
هەروەها وتیشی: ئەو هێرشانە سەرکردە و کەسایەتییە حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج، و ئیسرائیل پێی باشتر بووە نکۆڵی لە ئەنجامدانی هەر هەوڵێکی تیرۆرکردن بکات تاوەکو لە سەرکەوتنی دڵنیا دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە تا ئێستا ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەسەر رادەی سەرکەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییانە نییە کە لە ڕێگەی هێرشەکانی سەر سەنعاوە ئەنجامدراون.