بۆ پێنجەمین جار کوردسات بە پڕبینەترین کەناڵی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا
محەمەد رزگار
٢٧ی ئابی ٢٠٢٥
راما ئەجێنسی چالاکییەکی بۆ پڕبینەرترین کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان رێکخست و کوردسات وەک پڕبینەرترین کەناڵی گشتی هەڵبژێردرا.
رێبوار عوسمان بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەو راپرسییەی ئەنجامیانداوە پێنج هەزار فۆرمیان لە سەرتاسەری کوردستان دابەشکردووە، کە لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراک دابەشکردنەکە ئەنجامدراوە.
وتیشی، راپرسییە لەسەر بنەمای زانستی بووە و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان فۆرمەکان بەسەر هەموو چین و توێژەکان دابەشکراوە.
رێبوار عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای راپرسییەکە فۆرمەکان کۆکراوەتەوە و دواتر و دەنگەکان جیاکراوەتەوە و ریزبەندی کەناڵەکان دیاری کراوە.
بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی پیرۆزبایی لە کەناڵی کوردسات کرد، کە وەک کەناڵێکی گشتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە.
جێگەی ئاماژە، کەناڵی کوردسات هەمیشە لەگەڵ روداو و پێشهاتەکاندا بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە و لە روی کۆمەڵاتیشەوە، هەمیشە بەها ئەخلاقیەکانی پاراستووە و بەپێی ئیتیکی رۆژنامەنووسی کاری کردووە.