لەسەر بانگهێشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ئەمڕۆ كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت.

كۆنفرانسەكە لە 27 تاك 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ، یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەش تایبەت دەبێت بە ژنان و هەر ئەمڕۆ سەرۆكی ژنانی رێكخراوی سۆسیال دیموكرات و جێگیرەكانی هەڵبژردرێت، هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق وتارێك لە بارەی رۆڵی ژنان پێشكەش دەكات.

بڕیاریشە لە رۆژی دووەمی كۆنفراسەكەدا، د. لە تیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و چەندین كەسایەتی سیاسی و ئەندامی ئەو رێكخراوە لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكاو ئەوروپا  بەشداری تیدا دەكەن وتار پێشكەش بكەن.

هەر بە پێی ئەجێندای كۆنفرانسەكە  لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا چەندین تەوەر تاوتویی َدەكرێن لەوانە گەنجان و ژنان و سیاسی و كلتور چەندین بابەتی دیكە.