د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمرۆ  سەردانی شوێنی کۆمەڵکوژی سپایکەر لە پارێزگای سەلاحەدینی کرد، کە سەدان خوێندکاری کۆلێژی سەربازی بە دەستی چەتەکانی تیرۆریستی داعش شەهید کران.
سەرۆک کۆمار، سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەم تاوانە قێزەونە خوێندەوە کە تاوانێکی قێزەون  مرۆڤایەتی بو و جەختیشیکردەوە، ئەو خوێنە پاکەی لێرە رژاوە ناسنامەی نەتەوەیی بەهێزتر کردووە و هەموو عێراقییەکانی یەکڕیز کردووە کە پاڵنەر و بناغەیەک بو بۆ هاودەنگی و هەوڵەکانی رزگارکردنی پارێزگای سەلاحەدین و ئەوانی دیکە لە چنگی داعشی تیرۆریستی و کۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی.