بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، چەند رێنمایی و هۆشدارییەکی ئاراستەی شۆفێران کرد و داوایان لێدەکات بۆ سەلامەتیی گیانیان پابەند بن پێوەی.

لە راگەیەندراوێکدا، هاتووچۆی سلێمانی جەختی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردووەتەوە، لەوانە:

  • کەمکردنەوەی خێرایی و شوفێریکردن بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە.

  • پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکاندا.

  • داگیرساندنی گڵۆپی تەم (Fog Light) بۆ باشتر بینین.

  • بەکارهێنانی ماسک لەپێناو پاراستنی تەندروستی.

هەروەها هاتووچۆی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کردووە، تا کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، گەشتەکانیان بۆ ناوچە شاخاوییەکان و رێگا دەرەکییەکان دوابخەن یاخود ئەنجامی نەدەن ئەگەر پێویست نەبێت.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەی هێڵە گەرمەکانی بڵاوکردووەتەوە تاوەکو هاوڵاتییان لە کاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە بکەن:

  • کۆنترۆڵی هاتووچۆ: ١٨٨

  • سەنتەری هەماهەنگیی پەیوەندییەکان (PJCC): ١٠٠

  • فریاگوزاریی تەندروستی: ١٢٢

  • بەرگریی شارستانی: ١١٥

  • پۆلیسی فریاکەوتن: ١٠٤

  • ئاسایش: ١٠٦