شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: شاکارە بڵاوکراوەکانی موزەفەر کامکار جێی شانازی و سەروەریە بۆ گەلەکەمان
رەوەز فازیل
١٥ی ئابی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند موزەفەر کامکار بڵاودەکاتەوە.
دەقی پەیامەکە...
بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەندی موزیکژەن(موزەفەر کامکار)، زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەی کۆچکردوو و هونەرمەندان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمانبێت.
ئەزموون و بەهرەی پەنجا ساڵەی موزەفەر کامکار لەژەنینی کلارنێت و کارکردنی لەگەڵ گەورە هونەرمەندانی کورد. لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاکارە بڵاوکراوەکانی لەتەلەفزیۆنەکانی تاران و سنە و رادیۆی کرماشان جێی شانازی و سەروەرییە بۆ گەلەکەمان.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد