سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت: روسیا ئامادە نییە کۆتایی بە شەر بهێنێت و خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئۆکراین ئامادە دەکات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، روسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی هێرشی نوێ بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا، سەبارە بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین کۆببنەوە.

زیلینسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، روسیا ئامادە نییە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی نوێ ئامادە دەکات بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراین.