لە پێشهاتێکی سەیردا لە وڵاتی جەزائیر، هەرخێزانێک لە شەواندا ئاهەنگی خێزانی یاخود ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدات، بە برێکی دیاریکراو سزای ماددی دەدرێت و هاوڵاتیانی جەزائیریش لەو بارەیەوە نیگەرانن.

 رێنماییەکی نوێی شارەوانی غەردایە لە باشووری رەباتی پایتەختی جەزائیر، ئاماژە بەوەدەکات، هەر خێزانێک لەدوای کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە، ئاهەنگی شەوانە یاخود ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدات، بەبڕی 800 دیناری جەزائیری سزادەدرێت، ئەگەریش ئاهەنگەکان لەدوای کاتی دیاریکراوەوە بەردەوام بێت ئەوا سزا داراییەکە دەبێت بە 1500 دیناری جەزائیری.

ئەوە بڕیارە، لەسەر بنەمای یاسا و رێسای کارپێکراوی دارایی و شارەوانییەکان بووە، بەو پێیەی ئەم رێکارانە لە فەرمانی ژمارە 15/2024 و بڕیاری شارەوانی ژمارە 1694 پەسەندکراون کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2024 دەرچووە.

دوابەدوای ئەو بڕیارەش، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا و بە هەنگاوێکی "سەیر" و "ناڕەوا"یان ناوبردوە، بۆ کۆکردنەوەی پارە لە رێگەی قۆستنەوەی بۆنە خێزانییەکان، کە بایەخێکی زۆری بەلای هاووڵاتیە جەزائیریەکانەوە هەیە.