حكومەتی بەریتانیا یاسایەكی وڵاتەكەی هەموار دەكاتەوە تایبەت بە دیپۆرتكردنەوەی سزادراوانی بیانی بۆ وڵاتەكانیان، بەر لەوەی رێگەیان پێبدرێت تانە لە بڕیاری دادگا بدەن.

شابانا مەحمود وەزیری دادی بەریتانیا رایگەیاند، سەرقاڵی هەمواركردنەوە و فراوانكردنی یاسایەكی وڵاتەكەن تایبەت بە ناردنەوەی سزادراوانی بیانی بۆ وڵاتەكانیان، كە یاساكە 23 وڵات دەگرێتەوە.

بەریتانیا: لە رێگای ئەو یاسایەوە رێگە بە سزادراوان نادرێت تانە لە بڕیاری دادگا بدەن

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجیان لە هەمواكردنەوەی یاساكە ئەوەیە، كە بەشی زۆری سزادراوانی بیانی، لەدوای دەرچوونی بڕیاری سزاكەیان دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بكرێنەوە بەر لەوەی تانە لە بڕیاری دادگا بدەن.

ئەم بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە دێت، كە بەپێی دوایین ئامار 12٪ی سزادراوانی ئەو وڵاتە كەسانی بیانین و بەریتانیا دەیەوێت جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بكات بە بەشێك لە هەنگاوەكانی دژ بە كۆچبەرانی نایاسایی.