لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە کەرتی غەززە ژمارەیک کەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە و  کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە نزیکەی 220 کەس.

وەزارتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5 کەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدستداوە گەیشتوەتە 217 کەس لەو ژمارەیش 100 کەسیان منداڵن، کە بەهۆی کەمی خۆراک و شیرەوە گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، هەرلەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، 63 کەس کوژراون 363 کەسیش برینداربوون، هەروەها  31 کەس لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریە مرۆییەکاندا بەتەقەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل کوژراون و 304 کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی بەردانەوەی هاوکاریە مرۆییەکان 23  کەس بەهۆی بەرکەوتنی سندوقی هاوکارییە مرۆیەکان  کوژراون و 124 کەسیش برینداربوون.