دیمیتری مێدڤێدێڤ: وڵاتانی ئەوروپی هەوڵدەدەن رێگری بکەن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین
رەوەز فازیل
١٠ی ئابی ٢٠٢٥
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کرد بەوەی کە رێگری دەکەن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین.
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویکردەوە، وڵاتانی ئەوروپی هەوڵدەدەن رێگری لە هەوڵەکانی ئەمریکا بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان روسیا لەگەڵ ئۆکراین.
مێدڤێدێڤ ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبارکرد، کەلە هەردوو وڵاتی مەکسیک و کۆڵمبیاوە سەدان بەکرێگیراوی تاوانباری رەوانەی وڵاتەکەی کردوە بۆ بەشداریکردی پێکردنیان لە شەڕەکان، هەروەها راهێنانیان پێکراوە لەسەر بەکارهێنانی چەک و تەقمەنی جۆراوجۆر و بەکارهێنانی درۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێیڤ لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە لە شاری مێدێلینی پایتەختی کۆلۆمبیا، تاوانباران لە باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان وەردەگرێت بۆ شەڕکردن لەگەڵ سوپای روسیا.