ڤۆڵدۆمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین هۆشداریدا لەوەی ئەو بڕیارانەی کە بەبێ وڵاتەکەی دەدرێن ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە، بیرۆکەی رادەستکردنی خاکی وڵاتەکەی بە روسیا رەتکردەوە لە کاتێکدا سەرۆکەکانی روسیا و ئەمریکا خۆیان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی هەفتەی داهاتوو ئامادە دەکەن.

ترەمپ رایگەیاند کە رۆژی ١٥ی ئاب لە ئەلاسکا چاوی بە پوتن دەکەوێت

زێلێنسکی لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی، " خەڵکی ئۆکراین دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن بۆ داگیرکەر"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر بڕیارێک لە دژی ئێمە و بەبێ ئۆکراین، دژی ئاشتییە و هیچ دەستکەوتێکیش بەدەست ناهێنن".