ئازەربایجان و ئەرمینیا دوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنێکی ئاشتیانەیان ئیمزاکرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە نێوەندگیری رێککەوتنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیای کرد رایگەیاند، هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینا بەپێی رێککەوتنی ئاشتی نێوانیان بەڵێن دەدەن بۆ هەمیشە جەنگ رابگرن، هەربەپێی ریککەوتنەکە هەردوو وڵات دەتوانن کاری هاوبەش ئەنجامبدەن.

راشیگەیاند، ئەمریکا چەندین رێککەوتننامە لە بواری جیاوازدا لەگەڵ هەردوو وڵات ئەنجامدات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆڵێکی گرنگیان هەبووە  لەرێککەوتنی لوتکەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.