رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان "فاو" رایگەیاند، نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرزترینی دوو ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە، بەدیاریكراویش نرخی گۆشت و زەیتە رووەكییەكان.

فاو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، مانگی رابردوو پێوەری نرخی خۆراك بە تێكڕا لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتووەتە 130.1 خاڵ، ئەوەش بەراورد بە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 1.6% زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای پێوەری نرخی خۆراك بۆ مانگی تەموزی رابردوو، بەرزترین ئاستی نرخی خۆراكە لە دوو ساڵی رابردوودا.

فاو راشیگەیاندووە، لەناو بەرزبوونەوەی نرخی بابەتە خۆراكییەكان، نرخی گۆشت و زەیتە رووەكییەكان لەسەر ئاستی جیهان بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.