وەزیرێکی حکومەتی سربیا لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا توشی حاڵەتێکی لەناکاوهات و بەپەلە گوازرایەوە نەخۆشخانە.

دارکۆ گلیچیچ وەزیری وەبەرهێنانی حکومەتی سربیا، ئەمرۆ لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی و لە پەخشی راستەوخۆدا توشی جەڵتەی مێشکبوە و پاشانیش بەخێرای لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری بەلگرادی سربیا.

زیلابیرتۆر لۆنچار وەزیری تەندروستی سربیا رایگەیاند، وەزیری وەبەرهێنان لە کاتی گەشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتن رەوشی تەندروستی زۆرخراپبووە، بەهۆی جەڵتەکەوە توشی خوێنبەربونی میشکبووە و بەپەلە نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوی  بۆ ئەنجامدراوە.