مانگی رابردوو سێهەم گەرمترین مانگی تەموز بوو لە مێژوودا، لەدوای تۆمارکردنی پلەکانی گەرما لە جیهان.

زانایانی بواری کەشناسی، رایانگەیاندووە، مانگی رابردوو سێهەم گەرمترین مانگی تەمموز بووە لەسەر زەوی لەو کاتەوەی پلەکانی گەرما لە جیهان تۆماردەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی 2023 مانگی تەموز یەکەم گەرمترین و ساڵی 2024یش مانگی حەوت دووهەم گەرمترین مانگی مێژوو بووە.

 ئاشکراشیانکرد، گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکی گەرمبوونی جیهانە و یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان دەدانی گازە سوتەمنییەکانە لە بەرگە هەوا، کە بەهۆی سوتانی ئەو مادە بەبەردبووانە دروست دەبێت کە هایدرۆکاربۆنیان تێدایە.

بەپێی راپۆرتی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا، تێکڕای پلەی گەرمی هەوای سەرزەوی جیهانی لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە 16.68 پلەی سیلیزی، کە 0.45 پلەی سیلیزی زیاترە لە تێکڕای مانگی تەمموز لە ساڵانی 1991-2020.

هەر بەپێی راپۆرتەکانی بواری کەشناسی، رۆژی 21ـی مانگی حەوتی رابردوو گەرمتریین رۆژ بووە لە جیهاندا تا ئێستا تۆماکرابێت.