لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، كارەساتە سروشتییەكان زیانی 135 ملیار دۆلاریان بە وڵاتان گەیاندووە.

كۆمپانیای بیمەی "سویس رەی" سویسری لە خەمڵاندنە سەرەتاییەكانیدا ئاشكرایكردووە، كارەساتە سروشتییەكان لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیانی 135 ملیاریان بە ئابووری جیهان گەیاندووە، لەكاتێكدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردووا، 123 ملیار دۆلار زیان تۆماركراوە.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگركەوتنەوەكەی لۆس ئەنجلۆس و زریانە بەهێزەكانی ناوچە جیاوازەكانی سەرتاسەری ئەمریكا و بوومەلەرزەكەی بۆرما و زریانەكانی باكووری ئەتڵەسی وەك سەرەكیترین كارەساتە سروشتییەكانی ئەمساڵ تۆماركراون.

كۆمپانیاكە دووپاتیدەكاتەوە، خۆپاراستن و گونجان لەگەڵ رەوشە جیاجیاكان، كاریگەرترین رێگایە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان، وەك دروستكردنی بەنداو بۆ خۆپاراستن لە لافاو.