بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکەوە لە وڵاتی غانا لە رۆژئاوای ئەفریقا نیزکەی 10 کەس گیانیان لەدەستداوە لەو ژمارەیەش دوانیان وەزیرن.

حکومەتی غانا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکەوە لە ناوچەی ئاشنتی لە باشوری وڵاتی غانا هەشت کەس گیانیان لە دەستداوە، لەو ژمارەیەش هەردوو وەزیری بەرگری و ژینگەی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 3 ئەندامی هێزی ئاسمانیش گیانیان لەدەستداوە.

سوپای غاناش ئاماژەی بەوەکردبوو، پەیوەندیان لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی جۆری زێد-9 لەدەستداوە لە کاتێکدا لە ئاکرای پایتەختی غاناوە بەرەو شاری ئەوابواسی لە باشوری ئەو وڵاتە فڕیبوو.