وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی دژایەتی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەکات و ئاشکرایکرد، ئەمریكا پاڵپشتی لە تەواوی سەروەری عیراق دەكات.

تامی برۆس وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریکا بە توندی دژایەتی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەکات و پاڵپشتی لە تەواوی سەروەری عیراق دەکەین. 

تامی بروس ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پڕۆژە یاسایە دژی رێككەوتنی ستراتیژی ئەمریکا لەگەڵ عیراق و یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە.