دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: تەنها 10 بۆ رۆژ مۆڵەت بە پوتن دەدات بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی ئۆکراین، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ماوەی 50 رۆژی بۆ روسیا دانابوو

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە سکۆتلەندا رایگەیاند، لە سەرۆکی روسیا بێ ئومێدم و زۆر بێ هوا بوومە لێی، بۆیە ئەو وادەیەی پێشتر بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراین دامنابوو کەمدەکەمەوە.

وتیشی، لە ئەمڕۆوە 10 بۆ 20 رۆژ دەداتە پوتن بۆ راگرتنی شەڕ، چیتر پێویست بە چاوەڕوانی ناکات.

ترەمپ راشیگەیاند، حەز ناکات جارێکی دیکە قسە لەگەڵ پوتن بکاتەوە و سزای زیاتر بەسەر روسیا دەسەپێنێت ئەگەر نەگەنە رێککەوتن.